لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهُدَى وَالتُّقَى وَالْعَفَافَ وَالْغِنَى» واتە: «خودایە، من داواى هیدایەت، وتەقواداری، وداوێن پاکی، ودەوڵەمەندیت لێدەکەم». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهُدَى:خودایە، من داواى هیدایەتت لێدەكەم)؛ هیدایەت ئەو ڕێبازە ڕاستەیە كە ناسینی هەق وكردەوە پێكردنی ئەو هەقەی تێدایە، (وَالتُّقَى:وتەقواداری)؛ ئەمیش جێبەجێكردنی فەرمانەكان وخۆ بەدوورگرتن لە نەهی لێكراوەكان دەگرێتەوە، (وَالْعَفَافَ: وداوێن پاكی)؛ ودووربوون لەوەی حەڵاڵ نییە ومرۆڤ ناشیرین دەكات لە قسە وكردەوەكان، (وَالْغِنَى:دەوڵەمەندی)؛ وبێ پێویست بوون لە خەڵكی، بە شێوەیەك هەژار وپێویست نەبێت بۆ لای هیچ یەكێك جگە لە الله -عز وجل-.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاماژەیە بۆ ڕێز وشەرەفمەندی ئەم چوار سیفەتە: هیدایەت وتەقواداری وداوێن پاكی ودەوڵەمەندی -بێ پێویستی-، وهاندان بۆ خۆڕازاندنەوە پێیان.
  • پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوود وزیان گەیاندن بە خۆی لە ژێر دەسەڵاتیدا نییە، وئەوەی خاوەنی ڕەهای ئەمانەیە تەنها الله یە -سبحانه وتعالی-.
  • ئەوەی خاوەنی سوود وزیان وهیدایەتدانی خەڵكیە تەنها الله یە، وئەمانە لە ژێر دەسەڵاتی هیچ یەكێكی تر نین جگە لە ئەو؛ نە فریشتەیەكی نزیك ونە پێغەمبەرێكی نێردراو ونە هیچ یەكێكی تر.