پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە قیامەتدا بەهەشت سەد پلە وئاستی هەیە، ولە نێوان دوو پلە وەكو دووری نێوان ئاسمان وزەویە، وبەرزترین شوێنی ئەم بەهەشتانە؛ بەهەشتی فیردەوسە، وچوار ڕووبارەكەی بەهەشت لەوێوە هەڵدەقوڵێن، وعەرش لە سەرەوەی فیردەوسە؛ ئەگەر داواتان لە الله كرد ئەوا داوای فیردەوسی لێبكەن، چونكە ئەو لە سەرووی هەموو بەهەشتەكانە.