پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم هەواڵیداوە کە ئوممەتەکەی كۆتا ئوممەتە لە بوون و زەماندا، و یەکەمین ئوممەتە کە لە ڕۆژی دواییدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، لە ڕۆژی دواییدا دەوترێت: لە كوێیە ئوممەتی نەخوێندەوار و پێغەمبەرەکەی؟ نازناویان دەدرێتە پاڵ پێغەمبەرەكەیان -صلى الله عليه وسلم- چونكە نەخوێندەوار بوو و نەیدەنووسی. لە سەرەتادا ئەوان بانگ دەکرێن بۆ لێپرسینەوە، ئێمە لە كۆتاییداین لە زەمان و بووندا، و یەکەمینین بۆ لێپرسینەوە لە ڕۆژی دواییدا و لە چوونە بەهەشتدا.