پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک دەرفەت وماوەى زیاتر بدات بە قەرزدار یان شتێک لە قەرزەکەى لەسەر کەمبکاتەوە، ئەوا پاداشتەکەى: خواى گەورە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لەڕۆژی قیامەتدا ؛ لەو ڕۆژەى کە خۆر نزیک دەبێتەوە لەسەری بەندەکان وگەرمیەکی زۆر بەتین تووشیان دەبێت. بۆیە هیچ یەکێک سێبەر نادۆزێتەوە مەگەر ئەو کەسەی خواى گەورە بیخاتە ژێر عەرشی خۆی.