پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە لەڕۆژی قیامەتدا لەسەر کانیاوەکەى دەبێت بۆئەوەى چاوەڕوانی ئەوانە بێت کە دێن لە ئومەتەکەى بۆ لای ئەو لەسەر کانیاوەکە، وخەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بچن بۆ لای کاتێک نزیک دەبنەوە لێی -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش دەفەرموێت: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتی منن، دەوترێت: ئایا زانیت چیان کرد لەپاش ئەوەى تۆ جێت هێشت، والله ئەوان بەردەوام بەرەو دوواوە دەڕۆشتن وهەڵدەگەڕانەوە لەئاینەکەیان، نە ئەوان شوێنکەوتووی تۆن، ونە لە ئومەتی تۆن.