كاتێك ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ * لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت} ؛ واتا پرسیارتان لێدەكرێت لەسەر ئەو نیعمەتانەی الله پێتانی بەخشی، زوبەیری كوڕی عەوام -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەتیان ؟! لەکاتێکدا ئەو نیعمەتانە شتێكی وا نین كە لێپرسینەوەیان لەسەر بكرێت تەنها خورما وئاون ! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لێپرسینەوەتان لێدەكرێت لەسەر نیعمەتەكان هەرچەندە لەسەر ئەم حاڵەیش بن، چونكە ئەوانە دوو نیعمەتی گەورەن لە نیعمەتەكانی پەروەردگار.