ئەم غوڵامە* لە لای ئەبوبەکر بوو؛ ئەویش بەشێک لە دەستکەوتی ڕۆژانەى پێیدەدا، وئەبو بەکر لەو خواردنەی دەخوارد کە غوڵامەکە بە بەشەکەى خۆی دەیهێنا، ڕۆژێکیان غوڵامەکە خواردنێکی هێنا بۆ ئەبوبەکر وئەویش خواردی، بە ئەبوبەکری ووت: ئایا دەزانی ئەمە چییە؟ ئەبو بەکر ووتی: چییە؟ غوڵامەکە ووتی: ئەمە لە جێی ئەو فاڵە پێمدراوە کە لە جاهیلیەتدا (لە پێش ئیسلامدا) بۆ کەسێک کردبووم ولە فاڵگرتنەوەدا باش نەبووم، بەڵام من فێڵم لێی کرد، پێم گەیشت وئەم خواردنەی پێمدا، پێدانى نرخ وشتومەک بۆ فاڵگرتنەوە حەرامە، ئەگەر فاڵگرەوەکە باش بێت لە فاڵگرتنەوەدا یان نا چونکە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نەهی کردووە لە نرخ وکرێدان بە فاڵگرەوەکان ئینجا هەر ناوێکیان هەبێت، وهەروەها پێدانى شتومەکیش دەگرێتەوە لە جیاتی نرخ. کاتێک ئەمەی ووت بە ئەبوبەکر، عائیشە دەڵێت: ئەبو بەکر دەستی خستە نێو دەمی وهەموو شتێکی نێو سکی دەرهێنا بە ڕشاندنەوە، بۆئەوەى سکی خواردنی حەرام نەخوات، وئەم خواردنەوەیەش حەرامە چونکە بەرامبەر کارێکی حەرام بە کەسەکە دراوە، بۆیە هەر کرێیەک بەرامبەر کارێکی حەرام حەرامە. (غوڵام: لێرەدا واتە کوڕە منداڵێکی خزمەتکار)