لە عائيشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خانەوادەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- لەو كاتەوەی گەیشتوونەتە مەدینە؛ هەرگیز بۆ ماوەی سێ شەو لەسەریەک تێر خۆراكی گەنمیان نەخواردووە، (لەسەر ئەم حاڵەتە بوون) هەتاوەكو (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) وەفاتی كرد. (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە خانەوادەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەوەتەی هاتوونەتە مەدینە؛ سێ ڕۆژ لەسەریەک تێر خۆراكێكیان نەخواردووە كە لە گەنم دروستكرابێت، هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونكردنەوەی ئەوەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- و خانەوانەدەكەی لەسەری بوون لە کەمی بژێوی، چونکە ژیانی ڕاستەقینە؛ ژیانی قیامەتە.
  • ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەوەی دیارە هۆکاری تێر نەبوونیان زۆربەی کات؛ بەهۆی کەمی بژێوی وكەم دەرامەتیانە، سەرەڕای ئەوەی هەندێک جار شتیان دەست دەکەوت بەڵام بەشی زۆریان دەبەخشی بە هەژارەكان ودەیانخستنە پێش خۆیان.