پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد، بە جبریلی فەرموود -علیه السلام-: بڕۆ بۆ بەهەشت و تەماشای بکە، ئەویش چوو و تەماشای کرد پاشان گەڕایەوە، جبریل فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت وئەوەى تێیدایە لە نیعمەت وخێر وڕێزلێنان ئەوا حەز دەکات بچێتە نێویەوە، وکردەوەى بۆ دەکات، پەروەردگار فەرمانیکرد کە دەور بدرێت بە شتە ناخۆش وناڕەحەتەکان لەسەر نەفسی مرۆڤ، ئەمیش واجبەکان ونەهی لێکراوەکان دەگرێتەوە؛ ئەوەى بیەوێت بچێتە بەهەشتەوە پێویستە ئەم ناڕەحەتیانە تێبپەڕێنێت. پاشان خواى گەورە -عز وجل- فەرمووی: ئەی جبریل ! بڕۆ تەماشای بەهەشت بکە، پاش ئەوەى دەوردرا بە ناڕەحەتیەکان، ئەویش چوو وتەماشای کرد، پاشان هات و فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى کەس نەچێتە نێویەوە، بەهۆی ئەو سەختی وناڕەحەتیانەى کە هەیە لەسەر ڕێگاکەى. کاتێک خواى گەورە دۆزەخی دروستکرد، فەرمووی: ئەی جبریل ! بڕۆ وسەیری بکە، ئەویش چوو وسەیری کرد، پاشان جبریل هات وفەرمووی: پەروەردگار، بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت لەوەى تێدایە لە سزا وناڕەحەتی وئازاردان ئەوا حەز ناکات بچێتە نێویەوە ولە هۆکارەکانى چوونە نێوی دوور دەکەوێتەوە. پاشان پەروەردگار -عز وجل- فەرمانیکرد بۆیە دەور درا بە شەهوەت وئارەزووەکان، پاشان فەرمووی: بگەڕێوە تەماشای بکە، ئەویش گەڕایەوە تەماشای کرد، فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت لێی -بۆیە- دەچێتە نێویەوە؛ چونکە دەوردراوە بە خۆشی وئارەزووەکان.