لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا دارێک هەیە ئەگەر سوارچاكێك بە خێرایی بەسەر ئەسپێكی بەهێز وئامادەباشەوە سەد ساڵ غار بدات ناتوانێت (دووریەکەى) ببڕێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە بەهەشتدا دارێك هەیە كە سوارچاك بە ژێریدا لەسەر ئەسپەكە خێراكەی سەد ساڵ غار دەدات؛ ناگات بە كۆتا لق لە دارەكە كە لار بۆتەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونکردنەوە وئاماژەیە بۆئەوەی كە بەهەشت فراوانە، ودارەكانی نێوی مەزنە.