هەژارەکان لە پێش دەوڵەمەندەکان دەچنە بەهەشتەوە؛ چونکە سامانێکی ئەوتۆیان نییە کە لەسەری لێپرسینەوەیان لێبکرێت، وئەمیش ڕێزلێنانێکە بۆیان لە لایەن خواى گەورەوە، وپاداشتێکە بەرامبەر ئەو نیعمەت وخۆشیانەى دونیا کە پێیان نەبەخشرا بوو، بەڵام ئەوانەى خاوەنی سامان وموڵکی زۆر وپلەوپایەی گەورەن ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا ڕاگیر دەکرێن وبۆ ماوەیەکی زۆر لێپرسینەوەیان لێدەکرێت بە پێی سامان وپلەوپایە ودەسەڵاتیان، وڕابوردنیان لە دونیا بە پێی شەهوەت وئارەزووەکان، حەڵاڵی دونیا لێپرسینەوە وحەرامکراوەکان سزای لە سەرە، وهەژارەکان لەم شتانە دوورن، وزۆرینەى ئەوانەى دەچنە دۆزەخەوە لە ئافرەتانن چونکە زیاتر تاوان ئەنجام دەدەن وهەروەها ئینکاری لە چاکەکاری مێردەکانیان دەکەن وزۆر ڕەخنە دەگرن.