پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو شت دەکات ئەگەر مسوڵمان پێیانەوە پابەند بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، یەکەم: پاراستنی زمان لە ووتنی ئەو قسانەى دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، دووەم: پاراستنی دامێن -عەورەت- لە تووشبوون بە داوێن پیسی؛ چونکە زۆر تاوان بەم دوو ئەندامە دەکرێت.