پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە كەمترین ئازار وسزای خەڵكی دۆزەخ لە قیامەتدا لەسەر كەسێكە كە دوو نەعلی لەپێدایە ودوو قەیتانیان پێوەیە هێندە گەرمن بەهۆیانەوە مێشكی دەكوڵێت، هەروەكو چۆن مەنجەڵی مس دەكوڵێت، وپێی وایە هیچ كەسێك ئازاری لە ئەو زیاتر نییە، لەكاتێكدا ئەو كەمترین سزای هەیە ئەمیش وا دەكات لە ڕوانگەی لاشەیی ودەروونیەوە ئازار بچێژێت.