خواى گەورە -سبحانه وتعالى- سەیرە بەلایەوە کەسانێک دەیانهێنن بەرەو بەهەشت بە زنجیرەوە، ئەوانیش کەسانێک بوون لە کافرەکان کە مسوڵمانان زنجیر بەستیان دەکردن لە جیهاددا، وپاشان ئەم دیل بوونە هۆکاری مسوڵمان بوون وچوونە بەهەشتیان بوو، فەرموودەى دووەم ڕاڤە وڕوونکردنەوەى فەرموودەی یەکەمە کە هاوەڵێک دەیگڕێتەوە، وئەوانەى ئەم دیلانەیان گرتووە بە باشترین خەڵکی ناوبراون لە گێڕانەوەکەى ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- چونکە هۆکار بوون بۆ هیدایەتدانى دیلەکان وباشترینی خەڵکن بۆ خەڵکی، وسەرەتای وتەکەى بە ئایەتێک دەستپێکرد؛ چونکە ئەم ئایەتە خێر وچاکێتی ئەم ئومەتەی بە ئاشکرا تێدا باسکراوە.