لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى (الله) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت»، ئەبو سەعید زۆر بەلایەوە سەیر بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دووبارەی بکەرەوە، ئەویش فەرموودەکەى دووبارە کردەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «كردەوەیەك هەیە خودا بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرزدەکاتەوە لە بەهەشتدا، وماوەى نێوان هەردوو پلەیەک وەکو (ماوەى دووری) نێوان ئاسمان وزەوییە»، ووتی: ئەو کردەوەیە چییە ئەى پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: «جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت-: هەركەسێك باوەڕ بهێنێت بە الله وڕازی بێت بەوەی پەروەردگار وپەرستراو وپادشا وگەورە وفەرمانداری بێت، وڕازی بێت بەوەی ئیسلام ئاینی بێت وملكەچی هەموو فەرمان ونەهیەكانی بێت، وڕازی بێت بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەری بێت وباوەڕ بهێنێت بە هەموو ئەوەی پێی نێردراوە وگەیاندوویەتی؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەم كەسە مسۆگەر كراوە، ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەی بەلاوە سەیر بوو، ووتی: ئەم قسانەم بۆ دووبارە بكەرەوە ئەی پێغەمبەری خودا، ئەویش دووبارەی كردەوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سیفەت وكردەوەیەكی تر هەیە كە خوای گەورە بەهۆیەوە سەد پلە بەندە بەرز دەكاتەوە لە بەهەشتدا، ولە نێوان دوو پلەدا وەكو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە، ئەبو سەعید ووتی: ئەو كردەوەیە چییە ئەی پێغەمبەری خودا؟ ئەویش فەرمووی: جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە، جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • لەو شتانەی چوونە بەهەشت مسۆگەر دەكەن: ڕازی بوون بەوەی الله پەروەردگارت بێت وئیسلام ئاینت بێت وموحەمەد پێغەمبەر بێت -صلى اللە علیە وسلم-.
  • بە مەزندانانی بابەتی جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
  • بەرزی پلەوپایەى موجاهید لەبەهەشتدا.
  • لەبەهەشتدا هەندێک پلەوپایە وشوێنی مانەوە هەن کە ناژمێردرێن ولە حسێب نایەن، ولەوانە بۆ موجاهیدەکان سەد پلە هەیە.
  • خۆشەویستی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ زانینی خێرکردن، وهۆکارەکانى ودەرگاکانى.