لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، ئەوەیە كە پێی دەفەرمووێت: «هیوا بخوازە»، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت وهیوا دەخوازێت (چەند جارێک)، پاشان پێی دەفەرموێت: «ئایا هیوات خواست؟»، دەڵێت: بەڵێ، پێی دەفەرموێت: «ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نزمترین وكەمترین پلە لە بەهەشتدا بۆ كەسێكە كە پێی دەووترێت: هیوا بخوازە، ئەویش هیوا دەخوازێت، وهەموو ئاوات وئارەزوویەكی باسدەكات، پاشان پێی دەووترێت: ئایا هیوات خواست؟ دەڵێت: بەڵێ، پێی دەووترێت: ئەوەی هیوات پێ خواست پێت دەبەخشرێت وهاوشێوەی ئەوەیش لەگەڵیدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • شوێنی خەڵکی بەهەشت جیاوازە لە پلەکانى بەهەشتدا.
  • ڕوونکردنەوەى مەزنی بەخشندەیی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
  • نیعمەت وخۆشیەکانى بەهەشت سنووردار نییە بە شتێکی دیاریکراو، بەڵکو بۆ ئیماندارە هەر شتێک بیەوێت وهیوای پێ بخوازێت ونەفسی حەزی لێبکات ئەمیش وەکو فەزڵ وبەخشین وڕێزلێنانێک لەلایەن خواى گەورەوە -سبحانه وتعالى-.