هەر پیاوێک تواناى جەنگان وجیهاد کردنی هەبێت لە پێناو خواى گەورە بگاتە کاتی سەرەمەرگی وئەنجامی نەدابێت یان لە نەفسی خۆیدا باسی نەکردبێت وبیری لێنەکربێتەوە یان بە پەرۆش وپێداگیر نەبووبێت بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە ئەوا ئەم کەسە شتێک لە دووڕوویی (نیفاقی) تێدایە، ولە نیشانە ئاشکراکانی کەسانی بە پەرۆش بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە بریتیە لە ئامادەکردنی کەرەستەکانى جەنگ، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَوۡ أَرَادُواْ ٱلۡخُرُوجَ لَأَعَدُّواْ لَهُۥ عُدَّةٗ}[التوبة: 46]، واتە: {ئەگەر بیان ویستایە دەربچن (بۆ جیھادکردن) ئەوا ھۆ وکەرەستەی پێویستیان بۆ ئامادە دەکرد (لە وڵاخ وچەک وتفاقی جەنگ)}، کاتێک دەفەرموێت: (لەسەر سیفەتێکی دووڕویی (نیفاق) مردووە): واتە لەسەر جۆرێک لە جۆرەکانى دووڕوویی (مونافیقێتی - نیفاق) مردووە، واتا: ئەوەى لەسەر ئەمە بمرێت ئەوا خۆی چواندووە بە مونافیقەکان وئەوانەى لە جیهاد وتێکۆشان دوا دەکەن، وئەوەى خۆی بچوێنێت بە کەسانێک ئەوا لە ئەوانە، بۆیە پێویستە لەسەر هەموو مسوڵمانێک نیەتی جیهاد وتێکۆشانی هەبێت لە پێناو خواى گەورە. ومەبەستیش لە جەنگان وجیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە دەبێت بە پێی ئەو مەرجانە بێت کە لە شەریعەتدا باسکراوە، ئەگەر ئەو مەرجانە هاتە دی ئەوا جیهاد دەکرێت، ئەگەر نا ئەوا پێویستە نیەت هەبێت هەتا هۆکارەکانى جیهاد کردن ئامادە دەبێت.