ئەسپ هۆکار وسەرچاوەن بۆ هێنانى خێر وبێر وسوود بۆ ئیماندار هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، وئەو پاداشتەی ئیماندار دەستی دەکەوێت بەهۆی ڕاگرتنی ئەسپ لە پێناو خواى گەورە؛ ئەمە پاداشتێکە بۆ ڕۆژی قیامەت، وئەو دەستکەوتەى موجاهید دەستی دەکەوێت لە ماڵ وسامان وشتومەکی دوژمنان؛ ئەمە خێرێکی نزیکە لە دونیادا.