پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك هۆکارەکانی سەفەركردن وپێداویستیەكان وەكو چەك وسواری وخواردن وخەرجی وهتد بۆ موجاهیدێك دابین بكات وپیشتیوانی بێت لەمەدا؛ ئەوا ئەو كەسە بە موجاهید دادەنرێت وحوكمی ئەوی هەیە، وپاداشتی جیهاد كردنی دەستدەكەوێت. وهەركەسێك سەرپەرشتیاری كاروباری موجاهیدێك بێت لە خێر وچاكەدا، ونوێنەری بێت لە سەرپەرشتیاریكردنی خێزانەكەی لەكاتی ئامادەنەبوونی؛ ئەوا ئەم كەسەیش بە موجاهید دادەنرێت وحوكمی ئەوی هەیە.