پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناوى خواى گەورەدا خێرترە لە ڕۆژووگرتن وشەونوێژکردن بە درێژایی مانگێک، وئەگەر ئەم پاسەوانە (موجاهیدە) بمرێت ئەوا پاداشتەکەى هەردەمێنێت وبۆی دەنووسرێت ولێی ناپچڕێت، هەروەها ڕزقی پێدەبەخشرێت لە بەهەشتەوە چونکە ئەو زیندووە لە لە لای پەروەردگاری، وڕێزلێنانێکی تایبەتی پێدەبەخشرێت ئەمیش ئەوەیە کە دوو فریشتەکە نایەن پرسیاری لێبکەن چونکە ئەو بەهۆی تێکۆشان وپاسەوانى کردن لە پێناوى خواى گەورە مرد یان کوژرا، پاسەوانیکردن بۆ پاراستنی مسوڵمانان بەشێکە لە جیهاد کردن لە پێناوى خواى گەورە وئەمیش بریتیە لە مانەوە لە شوێنێک بۆ پاراستنی مسوڵمانان لە سەر سنووری سەنگەری نێوان مسوڵمانان وکافرەکان.