پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە مانەوە ئەگەر تەنها بۆ ڕۆژێكیش بێت لە سنووری نێوان مسوڵمانان وكافرەكان بۆ پاسەوانیكردنی مسوڵمانان لەپێناوی خوای گەورە؛ ئەم كردەوەیە خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە، وشوێنی قامچیەك لە بەهەشتدا كە لە جیهاددا بەكاردەهێنرێت؛ خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە، وپاداشتی ڕێكردن لە سەرەتای ڕۆژدا هەتاوەكو نیوەڕۆ وڕێكردن لە پاش نیوەڕۆ هەتاوەكو شەو لەپێناو خوای گەورە ئەگەر تەنها بۆ جارێكیش بێت؛ ئەمە خێرترە لە دونیا وئەوەی تێیدایە.