لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله»، (ئیبن مەسعود) دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەوانەی بۆم باسکرد، ئەگەر پرسیاری زیاترم لێکردایە ئەوا وەڵامی زیاتری دەدامەوە. (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا: چی كردەوەیەك خۆشەویستترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: نوێژە فەرزەكان لەكاتەكانی خۆیاندا ؛ كە لەشەریعەتدا دیاریكراون، پاشان چاكەكاری بەرامبەر دایك وباوك، وجێبەجێكردنی مافەكانیان، وخراپەكار نەبوون بەرامبەریان، پاشان جیهاد لەپێناو خوای گەورە بۆ بەرزكردنەوەی وشەی الله -عز وجل-، وبەرگری كردن لە ئاینی ئیسلام ومسوڵمانان، ودەرخستنی دروشمەكانی، وهەستان بەمە بە نەفس وماڵ. ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم كردەوانەی فەرموو؛ ئەگەر پێم بوتایە: پاشان چی كردەویەكی تر؟ ئەوا زیاتری باسدەكرد.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • کردەوەكان پلەیان جیاوازە بەپێی خۆشەویستی خواى گەورە بۆیان.
  • هاندانی مسوڵمان بۆ ئەوەی بەپەرۆش بێت لەسەر ئەنجامدانی چاكترین لەنێو كردەوەكان
  • جیاوازی وەڵامەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكترین كردەوەكان ؛ بەپێی جیاوازی كەسەكان وحاڵیان وچی شتێك بەسوودترینە بۆ هەریەكێكیان.