هەر مسوڵمانێک لە پێناوى خواى گەورە بجەنگێت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە ئەگەرچیش ماوەی ئەو جیهاد کردنەی لە پێناوى خواى گەورە هێندە کەم بێت وەکو ماوەى نێوان دوو دۆشینی ئاژەڵێک بێت لەسەر یەک کە ماوەی نێوانیان زۆر کەم بێت، بە جۆرێک پاش دۆشینی یەکەم وازى لێبهێندرێت بۆئەوەى بێچووەکانى لە شیرەکەى بخۆن پاشان جارێکی تر بیدۆشێت، و هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێت یان لەسەر ئەسپەکەى بکەوێت یان شمشێر لێی بدات وجگە لەمانە ئەگەرچیش برینەکە کەم بێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت وبرینەکەى بە زۆری خوێنی لێوە دەردەچێت، ڕەنگی خوێنەکە وەکو ڕەنگی زەعفەرانە وبۆنێکی لێوە دەردەچێت وەکو بۆنی میسک وایە.