پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە وئەو پاداشتەی بە موجاهید دەبەخشرێت ڕووندەکاتەوە، ئەوەى کە لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێت؛ بکوژرێت یان چاک بێتەوە ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بە دروشمی جیهاد کردنەوە دێت وئەو ناڕەحەتیەی لە پێناو خواى گەورەدا تووشی بووە لێی دەردەکەوێت، برینەکەى نوێ دەبێتەوە، خوێنی برینەکە خوێنی ئاساییە بەڵام بۆنی میسکی لێوە دەردەچێت.