لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەریەکێک بچێتە بەهەشتەوە حەز ناکات بگەڕێتەوە بۆ دونیا ئەگەرچیش هەموو دونیای پێبدرێت جگە لە شەهید نەبێت، هیوا دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ دونیا، بۆئەوەى دە جاری تر بکوژرێت؛ ئەمیش بەهۆی ئەو ڕێزلێنانەی دەیبینێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «بەهۆی بینینی فەزڵ (وپاداشتی) شەهیدبوون». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

هیچ کەسێک نییە کە بچێتە نێو بەهەشتەوە وحەز بکات لە بەهەشت دەربچێت وبگەڕێتەوە بۆ دونیا جارێکی تر، ئەگەر هەرچی لەسەر زەویش هەیە پێی بدرێت لە گەوهەر وگەنجینەی بەنرخ وکۆشک وتەلار وباخی ڕازاوە وقەشەنگ، بەڵام چینێک لە خەڵکی حەز دەکەن بگەڕێنەوە ئەوانیش بریتین لە شەهیدەکان، حەز دەکەن بگەڕێنەوە بۆ دونیا دە جاری تر بۆئەوەى جیهاد وتێکۆشان ئەنجامبدەن لە پێناوى خواى گەورە و دە جاری تر سەرفرازی شەهید بوون بەدەست بهێنن لە جیاتی یەک جار؛ ئەمیش بەهۆی ئەو فەزڵ وڕێزلێنان وبەخشینانەى دەیبینن کە دەدرێت بە شەهیدەکان لە بەهەشتدا.