لە ئەبی قەتادەوە حاریسی کوڕی ریبعیەوە -رەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەستا لە ناویان، وباسی جیهاد کردنی بۆیان کرد لە پێناو خوای گەورە، وباسی ئەوەی کرد کە باوەڕ وئیمان هێنان بە خوای گەورە لە باشترینی کردەوەکانە، وپیاوێک هەستا و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناوی خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بەڵێ، ئەگەر بکوژرێیت لە پێناو خوای گەورە، کە تۆ ئارامگر بیت وداوای پاداشت لە خوای گەورە بکەیت، وبەرەو جەنگ بچیت وڕا نەکەیت». پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «چیت ووت؟» پیاوەکە ووتی: پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بەڵی، ئەگەر تۆ ئارامگر بیت وداوای پاداشت لە خوای گەورە بکەیت، وبەرەو جەنگ بچیت وڕا نەکەیت، مەگەر قەرز نەبێت، چونکە جبریل -علیه السلام- ئەمەی پێ ووتم». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەستا لە نێو هاوەڵان و وتاری دا، باسی ئەوەی کرد کە جیهاد وتێکۆشان بە بەرزکردنەوەی وشەی خوای گەورە (سەرخستنی ئیسلام) وباوەڕهێنان بە خودا باشترین کردەوەکانن، پیاوێک هەستا وپرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: ئەگەر کوژرام لە پێناو سەرخستنی وشەی خوای گەورە (سەرخستنی ئیسلام) ئایا خوای گەورە لە تاوانەکانم خۆش دەبێت؟، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: بەڵێ، بەڵام بە مەرجێک کە کوژرایت ئارام بگریت لەسەر ئەوەی کە تووشت بووە، ودڵسۆز بیت بۆ خوای گەورە، وڕا نەکەیت لە گۆڕەپانی جیهاد، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی قەرزی کرد، وئاگاداری دا سەبارەت بەوەی کە جیهاد وشەهید بوون نابنە هۆی لێخۆشبوون لە مافەکانی نەوەکانی ئادەم.