لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە زامنی کردووە بۆ ئەو کەسەى کە لە پێناو خواى گەورە دەردەچێت، تەنها مەبەستی لەم دەرچوونە بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە وبە باوەڕ بە ئەو زاتە وباوەڕ بە پێغەمبەرانی ئەوا زامنە لەسەر خواى گەورە کە بیخاتە بەهەشتەوە، یان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنی نیشتەجێبوونەی کە لێوەى دەرچووە وئەوەی دەستی کەوتووە پێی دەبەخشرێت لە پاداشت یان دەستکەوت (غەنیمە)». لە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «نمونەی ئەو موجاهیدەی کە لە پێناو خواى گەورە جیهاد دەکات وتێدەکۆشێت (وخودا زاناترە بە ئەوانەى لە پێناو ئەو جیهاد دەکەن وتێدەکۆشن) وەکو نمونەی ئەو کەسە وایە کە بەردەوام ڕۆژوو دەگرێـت وشەونوێژ دەکات، خواى گەورە زامنی کردووە بۆ ئەو موجاهیدەى لە پێناو ئەو زاتە تێدەکۆشێت: ئەگەر ڕۆحی بکێشێت دەیخاتە بەهەشتەوە، یان دەگەڕێتەوە بە سەلامەتی لەگەڵ پاداشت یان دەستکەوت». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانی
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک دەربچێت بۆ جیهاد کردن لە پێناوى خواى گەورە بە دڵسۆزییەوە ئەوا زامنە لە لای خواى گەورە کە یەکێک لەم سێ شتە یان دووانیانی پێ ببەخشێت، ئەگەر بکوژرێت ئەوا زامنە لە لای خواى گەورە کە بیکاتە بەهەشتەوە وئەگەر مایەوە وگەڕایەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوا بە پاداشت یان دەستکەوت دەگەڕێتەوە، واتا لەوەیە دەستکەوت بە دەست نەهێنێت بەڵام پاداشتی بۆ دەنووسرێت یان لەوەیە پاداشت ودەستکەوت بەدەست بهێنێت. گێڕانەوەى دووەم باسی ئەوە دەکات کە فەزڵی جیهاد لە پێناو خواى گەورە کردەوەیەکە لە دەرەوەى تواناى مرۆڤدایە: کە لە جیاتی ئەوەى دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناو خواى گەورە؛ بچێتە نێو شوێنی ئەنجامدانى نوێژەوە وبەردەوام نوێژ بکات وڕۆژوو بگرێت بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (ناتوانن ئەمە ئەنجام بدەن).