پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە جلی جەنگی -زرێپۆشی- ئاسنی لەبەردا بوو وخۆی پێ پۆشیبوو بەڵام هێشتا مسوڵمان بوونی خۆی ڕانەگەیاند بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا جیهاد بکەم پاشان مسوڵمان بم یان مسوڵمان بم پاشان جیهاد بکەم، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (مسوڵمان بە، پاشان بجەنگە لە پێناو خواى گەورە)، بۆیە پیاوەکە مسوڵمان بوو وجیهادی کرد، وجەنگا هەتاوەکو کوژرا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (کەم کردەوەى ئەنجامدا بەڵام پاداشتی زۆری پێبەخشرا)؛ واتا بە بەراورد لەگەڵ ماوەی مسوڵمان بوونەکەی، چونکە ماوەی نێوان مسوڵمان بوونی ومردنی ماوەیەکی کەم بوو، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پاداشتی زۆری پێبەخشرا چونکە لە پێناو خواى گەورە جەنگا وجیهادی کرد بۆ ئەوەى وشەی خودا بەرز ببێت وئیسلام سەربکەوێت وئەمیش لە مەزنترین کردەوەکان وزۆرترین پاداشتی لەسەر هەیە.