لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: «بەڵێ، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ شتێک لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري وأبو داود) ڕیوایەتیان كردووە, وگێڕانەوەكە هی ئەمەی كۆتایە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە ئەنجامدانى کردەوەى چاک لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی -ذي الحجة- باشترە لە ئەنجامدانیان لە هەموو ڕۆژەکانى تری ساڵ. وهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر جگە لەم دەیە کرد ، ئایا باشترە لە ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا؟ چونکە جێگیر بوو لەلایان کە جیهاد کردن لەباشترین کردەوەکانە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا باشترە لە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر، مەگەر موجاهیدێک دەربچێت بە نەفسی وهەموو سامانی لەپێناو الله ؛ ڕۆحی دەربچێت وهەموو سامانەکەى لەدەست بدات. ئەم کردەوەیە باشترە لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان لەم دە ڕۆژە پیرۆزە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة، لەسەر مسوڵمانە ئەم ڕۆژانە بەهەل بزانێت بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان: یادی خواى گەورە، وقورئان خوێندن، وتەکبیر وتەهلیل وتەحمید کردن -ووتنی: سبحان الله والحمد لله وﻻ إله إﻻ الله والله أکبر-، ونوێژکردن، وڕۆژووگرتن، وهەموو کارە خێر وچاکەکان.