هەموو مردوویەکی مسوڵمانان کردەوەیەکی کۆتایی دێت وپاداشتی نوێی بۆ نانووسرێت (ئەگەر لەو کردەوانەى ئەنجام نەدابێت کە پاداشتیان بەردەوامە وەکو: دروستکردنی مزگەوت وبڵاوکردنەوەى زانستی شەرعی وئەوانى تر)؛ وهەروەها لەو کردەوانەى کە لە پاش مردنیش خودا پاداشتی بەردەوام بۆ ئەنجامدەرەکانى دەنووسێـت ئەو کەسەیە کە لە سەنگەرەکانی جیهاددایە بۆ پاراستنی مسوڵمانان وموجاهیدان لە دەستدرێژی دوژمنان، وخودا ڕێزی لێدەنێت بە بەردەوامبوونی پاداشتی کرەوە چاکەکانى وهەروەها لە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت بۆیە فریشتەکان پرسیاری لێناکەن.