ئەم فەرموودەیە ڕوونی دەکاتەوە باشترین جۆری ژیان لە خەڵکیدا پیاوێکە جڵەوی ئەسپەکەى گرتووە (وئامادەیە بۆ دەرچوون وجیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لەسەری دەفڕێت هەرکاتێک دەنگی جەنگ یان فەرمان بۆ جەنگان دژی دوژمن ببیستێت، لەسەری -بەرەو جەنگ- دەفڕێت؛ مەبەستی شەهید بوونە لە شوێنی مەبەست): واتا بە خێرا دەڕوات لەسەر پشتی ئەسپەکەى هەرکاتێک دەنگی جەنگ ببیستێت کە دوژمن نزیک بووەتەوە، یان فەرمانى پێبکرێت بۆ دەرچوون دژ بە دوژمن، مەبەستی شەهید بوونە لەو شوێنەدا. وهەروەها فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە خۆدوورخستنەوە لە خەڵکی بەتایبەت ئەگەر لە سەردەمی فیتنەدا بوو یان کەسێک لە شوێنێک بێت لە نێو کێو ودۆڵەکان وخودا بپەرستێت و لەگەڵ خەڵکیدا تێکەڵ نابێت مەگەر بۆ هۆکارێکی خێر وباش نەبێت؛ ئەم کەسەیش خێری تێدایە.