واتای فەرموودەکە: مرۆڤ ئەگەر شەهید بکرێت لە پێناو خوای گەورە، ئەوا هەستی ئازاری کوشتنەکەی وەکو هەستی ئازاری پێوەدانی -گاز لێگرتنی- مێروولەیەک دەبێت، واتە شەهید تووشی ناڕەحەتیەکانی سەرەمەرگ نابێت وەکو خەڵکی تر، بەڵکو ئازاری مردنی وەکو ئازاری پێوەدانی مێروولەیەک دەبێت وبە زوویی نامێنێت، وهەستی پێناکات، وئەمەش لە فەزڵی خوای گەورەیە بۆ شەهیدەکان، چونکە ڕۆحی خۆی بەخشی لە پێناو سەرخستنی دینی خودا؛ بۆیە خوای گەورە ئازارەکانی کوشتنی لەسەر کەمکردەوە.