پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەگەر خەڵكی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، ئەوا خوای گەورە -تبارك وتعالی- پێیان دەفەرموێت: ئایا دەتانەوێت شتی زیاترتان پێببەخشم؟ خەڵكی بەهەشت دەڵێت: ئایا ڕوومانت سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارت نەکردین لە دۆزەخ؟ خوای گەورە پەردە لادەبات وبەرزی دەكاتەوە؛ پەردەكەی لە نور وڕۆشناییە، بۆیە هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار -عز وجل- لە لایان خۆشەویست نابێت.