ئەسمائی کچی ئەبوبەکری سدیق -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکیان وەستا و وتاری بۆ خەڵکی دا وئامۆژگاریانی کرد وباسی قیامەتی بۆیان کرد، هەتاوەکو گەیشتە باسی گۆڕ وئەوەى تێیدا ڕوودەدات، وباسی فیتنە وتاقیکردنەوەى نێو گۆڕی کرد، ومەبەست لە تاقیکردنەوەى (فیتنەى) گۆڕ: پرسیاری دوو فریشتەکەیە -مونکەر ونەکیر- لە بەندە سەبارەت بە پەروەردگاری وپێغەمبەرەکەى وئاینەکەى، وبەم ناوە (فیتنە:تاقیکردنەوە) ناونراوە چونکە تاقیکردنەوەیەکی زۆر گەورەیە کە ئیمان -باوەڕ- ویەقینی بەندەى پێ تاقیدەکرێتەوە، ئەوەى سەرکەوتوو بێت لەم تاقیکردنەوەیە؛ براوەیە، وئەوەى سەرکەوتوو نەبێت؛ دۆڕاوە وتیاچووە، کاتێک -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەمەى کرد مسوڵمانان دەنگیان بەرزکردەوە بەهۆی قسەکردن وژاوەژاو؛ لە ترسی تاقیکردنەوەى نێو گۆڕ، ئەم دەنگەدەنگە بووە هۆی ئەوە ئەسمائی کچی ئەبوبەکر گوێی لە قسەکانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەبێت، کاتێک خەڵکی بێدەنگ بوونەوە، ئەسماء بە پیاوێکی ووت کە لە نزیکیەوە بوو: خواى گەورە بەرەکەتت پێببەخشێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتایی قسەکانیدا چی فەرموو؟ ئەویش ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پێم نیشاندراوە کە (وەحیم بۆ دابەزیووە کە) خەڵکی تاقیدەکرێنەوە وتووشی فیتنە دەبن لە گۆڕ بە تاقیکردنەوە وفیتنەیەک نزیک لە تاقیکردنەوەى مەسیحی دەججال؛ چونکە فیتنە وتاقیکردنەوەى مەسیحی دەججال گەورە وسەختە وهەروەها فیتنە وتاقیکردنەوەى نێو گۆڕیش بەهەمان شێوە.