پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت جەنازە كاتێك لەسەر دارتەرم دادەنرێت، وپیاوان لەسەر شانەكانیان هەڵیدەگرن، ئەگەر چاكەكار بێت دەڵێت: پێشم بخەن چونكە نیعمەت دەبینێت لە پێشیدا، وئەگەر چاكەكار نەبێت بە دەنگێكی پڕ لە ناڕەحەتی دەڵێت: تیا بچێت بۆ كوێی دەبەن؟! چونكە لە پێشەوەی سزا وئازاردان دەبینێت، هەموو شتێك دەنگی دەبیستێت جگە لە مرۆڤ، ئەگەر مرۆڤ دەنگی ببیستایە لەهۆی خۆش دەچوو بەهۆی توندی وناڕەحەتی ئەو دەنگەوە.