پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕ بوو، فەرمووی: ئەم دوو كەسەی لەنێو ئەم دوو گۆڕەدان ؛ ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن لەتێڕوانینی ئێوەدا ؛ بەڵام لای خوای گەورە تاوانی گەورەن. یەکێکیان: گوێی نەئەدا بە پاراستنی لاشە وجلی لەكاتی میزكردنیدا وكەسی دووەم: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو لەنێو خەڵکیدا، قسەی دەهێنا ودەی برد بەمەبەستی زیان پێگەیاندن ودووبەرەكی وناكۆكی نانەوە لەنێوان خەڵکیدا.