لە میقدام کوڕی مەعیدیەکریبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت». (سەحیح - ڕاست) - (أبو داود والترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە سەردەمانێک نزیک بووەتەوە کە جۆرێک لە خەڵکی لەسەر ڕاخەرەکانیان پاڵیان داوەتەوە، کاتێک فەرموودەیەکی پێغەمبەری بۆ باسدەکرێت -صلى الله عليه وسلم-، دەڵێت: ئەوەی بڕیار لەسەر بابەتەکانی نێوان تۆ و ئێمە دەدات، قورئانی پیرۆزە و بۆ ئێمە بەسە، ئەوەی تێیدا حەڵاڵکراوە بە حەڵاڵ دەیبینین، وکرەوەى پێدەکەین، ئەوەی تێیدا حەرامکراوە بە حەرام دەیبینین ولێی دوور دەکەوینەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەر شتێک لە سونەتەکەیدا ؛ حەرامی کردووە یان نەهی لێکردووە ئەوا لە حوکمدا وەکو ئەوەیە کە لە قورئاندا حەرامکراوە، چونکە ئەو حوکمەکانی لە پەروەردگاریەوە گەیاندووە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • بەمەزندانانی سونەت هەروەکو قورئان وهەروەها پابەند بوون پێوەى.
  • گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ گوێڕایەڵکردنی فەرمەکانى خواى گەورەیە، وسەرپێچیکردنی ؛ سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورەیە.
  • ئاماژەیە بۆ ئەوەى سونەت بەڵگەیە وڕەدێکە بۆ ئەوانەى سونەت ڕەت دەکەنەوە یان نکۆڵی لێدەکەن.
  • هەرکەسێک پشت لە سونەت بکات وبانگەشەی ئەوە بکات تەنها قورئان بەسە؛ ئەوا لەڕاستیدا پشتی لە هەردوویان کردووە وئەو کەسە درۆ دەکات لە بانگەشەکردنی بۆ شوێنکەوتنی قورئانی پیرۆز.
  • لە بەڵگەکانى پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەیە هەواڵدەدات سەبارەت بە شتێک بۆیە ڕوودەدات لەداهاتودا بەو شێوەیەى باسیکردووە، و لەڕاستیشدا ڕوویدا بەو شێوەى فەرمووی.