پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو لەنێو هاوەڵانی، باسی شتێکی کرد وفەرمووی: ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست هەڵدەگیرێت ونامێنێت لەنێو خەڵکیدا، زیادی کوڕی لەبیدی ئەنساڕی پێی سەیر بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- ، وپرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: چۆن زانست هەڵدەگیرێت ولە نێو دەستمان نامێنێت؟ لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنینەوە ولەبەرمان کردووە؛ والله دەیخوێنین، وفێری خێزان ومنداڵەکانمانی دەکەین، ومنداڵەکانی منداڵەکانیشمان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەرسوڕمانەوە فەرمووی: دایکت تۆی لێ ون بێت ئەی زیاد! پێم وابوو تۆ لە زانایانی مەدینەیت! پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوون کردەوە: کە نەمانى زانست بەهۆی نەمانى قورئان نیە؛ بەڵکو نەمانی زانست بەهۆی کردەوە نەکردنە پێی، ئەوەتا تەورات وئینجیل لەلای جولەکە وگاوڕەکانە؛ لەگەڵ ئەمەشدا هیچ سوودی بۆیان نیە، ولە مەبەستیان تێنەگەیشتون؛ کە بریتیە لە کردەوە کردن بەوەى دەیزانن.