explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو مسوڵمانان دەجەنگن لەدژی جولەکەکان، ئەگەر جولەکەیەک ڕا بکات وخۆی بشارێتەوە لە مسوڵمانان لەپشت بەرد؛ خواى گەورە وا لە بەردەکە دەکات بێتە قسە وبانگی مسوڵمان دەکات: وەرە ئەمە جولەکەیەکە لە پشتمەوە، بۆیە دێت ودەیکوژێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هەواڵدانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە هەندێک لە غەیب وداهاتوو، بەو شێوەى خواى گەورە هەواڵی پێ داوە، وڕوودەدات بەبێ هیچ گومانێک.
  • جەنگانى مسوڵمانان دژی جولەکەکان لە کۆتایی دونیادا، وئەمە لە نیشانەکانى قیامەتە.
  • مانەوەى ئاینی ئیسلام هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، وسەرکەوتنی بەسەر هەموو ئاینەکانى تر.
  • سەرخستنی خواى گەورە بۆ مسوڵمانان بەسەر دوژمنەکانیان، وبەشێک لەم سەرخەستنە وادەکات لە بەردەکان قسە بکەن لە کۆتایی دونیادا ؛ بەو شێوەیەى لەم فەرموودەکەدا ئاماژەى پێکراوە.