explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە لەكۆتایی ئومەتەكەیدا خەڵكانێك پەیدا دەبن كە درۆ هەڵدەبەستن، وشتی وا دەڵێن كە هیچ یەكێك لەپێش ئەوان نەیوتووە، فەرموودەی درۆ وداهێنراو دەگێڕنەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێمان كرد كە لێیان دوور بكەوینەوە و لەگەڵیان دانەنیشین، وهەروەها گوێ نەگرین بۆ فەرموودەكانیان ؛ نەوەك فەرموودە هەڵبەستراوەكانیان جێگیر بن لە دڵماندا، و بەئاسانی نەتوانین ڕزگارمان بێت لێیان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • یەکێکە لە نیشانەکانى پێغەمبەرایەتی، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیدا سەبارەت بەوەى لە ئومەتدا ڕوودەدات، وبەو شێوەیە ڕوویدا کە ئەو باسیکرد.
  • دوورکەوتنەوە لە ئەوانەى درۆ دەکەن بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- و بەناوى ئاینی ئیسلامەوە، وگوێ نەگرتن بۆ درۆکانیان.
  • هۆشداری دان سەبارەت بە قبوڵكردنی فەرموودەكان وبڵاوكردنەوەیان مەگەر پاش دڵنیابوون لەڕاستی ودروستیان نەبێت.