پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕایدەگەیەنێت كە هەر بەندەیەك بمرێت؛ ئەوا شوێن وپلە وپایەی تایبەتی خۆی پێنیشان دەدرێت لە بەهەشت یان لە دۆزەخ؛ لە سەرەتا وكۆتایی ڕۆژدا، شوێنی لە بەهەشتدا دەبێت ئەگەر خەڵكی بەهەشت بێت، وشوێنی لە دۆزەخدا دەبێت ئەگەر خەڵكی دۆزەخ بێت، وپێی دەووترێت: (ئەمە شوێنی تۆیە كە بۆی دەچیت لە ڕۆژی قیامەتدا). پیشاندانیان ئاسوودەییە بۆ ئیمانداران، وئازاردانی كافرەكانە.