explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت ؛ هیوا دەخوازێت بەوەی لە شوێنی پیاوە مردووەكە بووایە، چونكە دەترسێت لەسەر نەفسی ؛ لە نەمانی دینداری وئاینی بەهۆی زاڵبوونی پوچەڵ وخراپە وشوێنكەوتووانی، ودەركەوتنی فیتنە وتاوان وخراپەكان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئاماژە كردن بۆ دەرکەوتن وزۆربوونی تاوان وفیتنەکان لە کۆتایی دونیادا.
  • ئامۆژگاری مسوڵمان بۆ ئەوەی هۆشدار بێت وخۆ ئامادە بكات بۆ مردن بە ئیمان وكردەوەی چاك، ودوور بكەوێتەوە لە شوێنەكانی فیتنە وتاقیكردنەوەکان