لە ئەبی ئەیوبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لە ماڵ) دەرچوو کاتێک خۆر ئاوا بوو، دەنگێکی بیست، فەرمووی: «جولەکەکان لە نێو گۆڕەکانیان سزا دەدرێن». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵ دەرچوو کاتێک خۆر ئاوا بوو، دەنگی جولەکەکانى بیست کە لە نێو گۆڕەکانیاندا سزا دەدران، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: جولەکەکان لە نێو گۆڕەکانیان سزا دەدرێن.