شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر مردوو لە گۆڕ دانرا، دوو فریشتەى ڕەش وشین دێن بۆ لای، ناوى یەکێکیان: مونکەر، وناوى ئەوی تریان: نەکیرە، دەڵێن: چی دەڵێیت سەبارەت بە ئەم پیاوە (مەبەستیان پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-)؟ ، مردووەکە دەڵێت: ئەوە بەندە وپێغەمبەری خودایە، (أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدا عبده ورسوله)*، فریشتەکان دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، پاشان حەفتا باڵ لێکدانی حەفتا گۆڕەکەى بۆ فراوان دەکرێت، پاشان گۆڕەکەى بۆ ڕۆشن وڕووناک دەکرێتەوە، پاشان پێی دەووترێت: بخەوە، دەڵێت: دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ لای کەسوکارم وپێیان بڵێم سەبارەت بەوەى حاڵم باشە بۆئەوەى دڵخۆش بن بەمە ودڵتەنگ نەبن سەبارەت بە من، دەڵێن: بخەوە وەکو خەوی زاوا کە خۆشەویستترین کەسی نزیکی بەخەبەری دەکاتەوە، بۆیە دەخەوێت بە دڵخۆشی هەتاوەکو خواى گەورە زیندووی دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وئەگەر مردووەکە مونافیق -دووڕوو- بێت: دەڵێت (سەبارەت بە پرسیاری فریشتەکان): بیستم خەڵکی دەیانووت ومنیش وەکو ئەوان دەمووت، ئەویش ئەوەیە (محمد رسول الله)، نازانم لە ڕاستیدا ئایا پێغەمبەری خودایە یان نا، (فریشتەکان) پێی دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، بە زەوی دەووترێت: تەنیشتەکانى خۆتی لەسەر تەنگ بکەرەوە، بۆیە ئەویش تەنیشتەکانى خۆی لەسەر تەنگ دەکاتەوە، وپەراسووەکانى لە شوێنی ڕێکی خۆیان نامێنن بەهۆی ئەم تەنگ کردن وبەیەکداچوونەوەى زەوی وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى پەراسوو وئەندامەکانى تری لاشەی بچن بەناو یەکتردا وبگوشرێن، وهەرلایەک دەچێت بۆ لایەکەى تر، بەردەوام لە نێو گۆڕەکەیدا سزا دەدرێت هەتاوەکو خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا زیندووی دەکاتەوە. *(واتا: شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە خواى گەورە، وشاهێدی دەدەم موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)