پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە گەیاندنی زانستی شەرعی لە قورئان وسونەت، ئەگەرچیش شتێکی کەم بێت وەکو ئایەتێک یان فەرموودەیەک، بەمەرجێک زانستی هەبێت سەبارەت بەوەى دەیگەیەنێت وبانگەوازى بۆ دەکات. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە گێڕانەوە لە بەنی ئیسرائیلەوە ئاساییە لەوەى بەسەریاندا ڕوویداوە بەمەرجێک پێچەوانەى شەریعەتی ئێمە نەبێت. پاشان هۆشداری دا لە درۆکردن بەناویەوە، وهەرکەسێک بەئەنقەست درۆ بکات بە ناویەوە -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دیاری بکات لە دۆزەخدا.