پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات لەنیشانە گەورەکانى قیامەت ئەوەیە خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت لەجیاتی ڕۆژهەڵات، کاتێک خەڵکی ئەمە دەبینن هەموویان باوەڕ دەهێنن، بۆیە لەم کاتەدا باوەڕهێنانی کافر سوودی پێناگەیەنێت، وهەروەها کردەوەى چاک وتەوبە کردنیش سوودی نیە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە قیامەت لەناکاو دێت؛ تەنانەت کاتێک ڕوودەدات خەڵکی سەرقاڵی حاڵ وکاروبارەکانی ژیانی خۆیانن؛ قیامەت هەڵدەستێت فرۆشیار وکڕیار جلەکەیان ڕاخستووە لەنێوانیان نەدەیفرۆشێت ونە دەیپێچنەوە، وقیامەت هەڵدەسێت وپیاوێک شیری وشترەکەى دۆشیوە بەڵام فریا ناکەوێت بیخواتەوە ، وقیامەت هەڵدەسێت وپیاوێک خەریکی چاککردنی شوێنی ئاوخواردنی ئاژەڵەکانێتی وقوڕی لێدەدات بەڵام هیچ ئاژەڵێک لێی ناخواتەوە، وقیامەت هەڵدەسێت وپیاوێک پارووەکەى بەرزکردوەتەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات بەڵام ناتوانێت بیخوات وقیامەت هەڵدەسێت