چەند پیاوێك لە موشریكەكان هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وزۆر خەڵكیان كوشتبوو وزینایان كردبوو، بە پێغەمبەریان ووت: ئەوەی بانگەوازی بۆ دەكەیت لە بنەما وڕێنماییەكانی ئاینی ئیسلام ؛ شتێكی جوان وچاكە، بەڵام حاڵی ئێمە چیە لەكاتێكدا شیرك وتاوانی گەورەمان كردووە، ئایا هیچ كەفارەتێك هەیە بۆ تاوانەكانمان؟ ئەم دوو ئایەتە دابەزی، كە ئاماژەن بۆ ئەوەی خوای گەورە تەوبەكردنی خەڵكی قبوڵ دەكات هەرچەندە تاوانەكانیان زۆر وگەورە بێت، ئەگەر وا نەبووایە لەسەر كوفر وستەمیان بەردەوام دەبوون ونەدەهاتنە نێو ئەم ئاینەوە.