پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی چارەسەری بەسوود وکاریگەر دەکات بۆ ئەو وەسوەسانەى شەیتان تووشی ئیمانداری دەکات، شەیتان دەڵێت: کێ ئەوەى دروستکردووە؟ کێ ئەوەى دروستکردووە؟ کێ ئاسمانی دروستکردووە؟ وکێ زەوی دروستکردووە؟ ئیماندار وەڵامی دەداتەوە لەڕوانگەى ئاین وفیترەت وئەقڵەوە، بەوەى دەڵێت خواى گەورە هەموو شتێکی دروستکردووە، بەڵام شەیتان لەم سنوورە ناوەستێت لە وەسوەسە کردن، بەڵکو بەردەوام دەبێت هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ لەم حاڵەتەدا ئیماندار دەبێت ئەم وەسوەسانە دوور بخاتەوە بەسێ ڕێکار: ئیمان هێنان بە الله. وپەناگرتن بە خواى گەورە لە شەیتان. و وەستان وبەردەوام نەبوون لە بیرکردنەوە لە وەسوەسەکانى شەیتان.