لە تەڵحەی کوڕی عوبەید الله وە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە ئەهلی نەجد کە قژی پەرش وبڵاو بوو، وگوێمان لە بەرزی دەنگی بوو، ونەمادەنزانی چی دەڵێت، هەتا نزیک بووەوە لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وپرسیاری ئیسلامی لێی کرد، پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «پێنج نوێژ لە ڕۆژ وشەوێکدا»، پیاوەکە ووتی: ئایا هیچ نوێژێكی ترم لەسەرە (جگە لەم نوێژە فەرزانە)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت نوێژی سونەت بکەیت، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان»، پیاوەکە ووتی: ئایا هیچ ڕۆژوویەكی ترم لەسەرە (جگە لە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت ڕۆژووی سونەت بگریت»، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی زەكاتی بۆی كرد، پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ (بەخشینێكی) ترم لەسەرە (جگە لە زەكات)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت خێری سونەت بكەیت»، پیاوەکە دوور کەوتەوە ودەیووت: والله، هیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد ناکەم وهیچیان لێ کەم ناکەمەوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «سەرفراز وسەرکەوتووە ئەگەر ڕاست بکات». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پیاوێك لە خەڵكی نەجد هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە قژی پەرش وبڵاو ودەنگێكی بەرزەوە، ونەدەزانرا چی دەڵێت، هەتا نزیك بوویەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپرسیاری سەبارەت بە ئیسلام كرد؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەتا باسی نوێژی بۆ كرد، وپێی فەرموو كە خوای گەورە پێنج نوێژی لەسەری فەرزكردووە لە ڕۆژ وشەوێكدا. پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ نوێژێكی تر لەسەرم واجبە جگە لەم پێنج نوێژە؟ فەرمووی: نەخێر، مەگەر خۆبەخشانە نوێژی سونەت بكەیت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەو شتانەی خوای گەورە واجبی كردووە؛ ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان. پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ ڕۆژووگرتنێكی تر لەسەرم واجبە جگە لە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان؟ فەرمووی: نەخێر، مەگەر خۆبەخشانە ڕۆژووی سونەت بگریت. پاشان باسی زەكاتدانی بۆ كرد. پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ خێركردنێكی ترم لەسەر واجبە لەپاش زەكاتدانی فەرز؟ فەرمووی: نەخێر، مەگەر خۆبەخشانە خێر بكەیت. پاش ئەوەی پیاوەكە ڕوونكردنەوەی ئەم فەریزەتانەی بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ دووركەوتەوە وسوێندی بە خوای گەورە خوارد كە پابەند دەبێت پێیانەوە بەبێ ئەوەی هیچ شتێكیان بۆ زیاد كات وبێ ئەوەی لێیان كەم بكاتەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش قسەكانی پیاوەكە فەرمووی: ئەگەر پیاوەكە ڕاست بكات لەسەر ئەوەی سوێندی لەسەر خوارد ؛ ئەوا لە سەرفرازان دەبێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • لێبووردەیی وئاسانکاری شەریعەتی ئیسلامی بەرامبەر ئەوانەى ئەرکە شەرعیەکانیان لەسەر واجبە (موکەلەفن).
  • جوانی مامەڵەکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ئەم پیاوە، چونکە ڕێگەى دا بەوەى لێی نزیک بێتەوە وپرسیاری لێبکات.
  • لە کاتی بانگەوازى بۆ لای خواى گەورە دەبێت سەرەتا بە گرنگترین شت دەستپێبکات پاشان ئەوانەى پلەى گرنگیان کەمترە وبەو شێوەیە.
  • ئیسلام عەقیدە -بیروباوەڕ- وکردەوەیە، کردەوە کردن بە بێ ئیمان سوودی نییە، وئیمان سوودی نییە بۆ كەسێك ئەگەر کردەوە نەکات.
  • گرنگی ئەم كردەوانە ولە پایەكانی ئاینی ئیسلامن.
  • نوێژی هەینیش بەشێكە لە پێنج نوێژە فەرزەكە ؛ چونكە لەجیاتی نوێژی نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت لەڕۆژی هەینیدا لەسەر ئەوانەی ئەم نوێژەیان لەسەر فەرزە.
  • سەرەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگترین فەریزەتەكانی ئیسلامی فێركرد، ئەمیش بریتیە لە پایەكانی تر لە پاش هەردوو شاهێدی دانەكە ؛ چونكە تازە مسوڵمان بووە، لێرەدا باسی حەجی نەكرد ؛ چونكە پێش فەرزكردنی حەج ئەم باسە ڕوویداوە، یان لەوەیە كاتی حەج كردن هێشتا نەهاتبێت.
  • مرۆڤ ئەگەر تەنها واجبەكان جێبەجێ بكات ؛ سەرفرازە، بەڵام مانای ئەوە نییە سوننەت جێبەجێ نەكات ؛ چونكە كردەوە سوننەتەكان فەرزەكانیان پێ كامڵ دەكرێت لە ڕۆژی قیامەتدا.