پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە هەرکەسێک پابەندی دروشمە دیارەکانی ئاینی ئیسلام بێت؛ بەوەی وەکو ئێمە نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی (كەعبەی) ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات و بە حەڵاڵی بزانێت؛ ئەوا ئەو کەسە موسڵمانە، و لەژێر سپاردە و پەیمانی خودا و پێغەمبەرەكەیدایە، کەواتە سپاردە و پەیمانی خودا مەشكێنن دەرهەق بە ئەو.